دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەکات و دوای تەواوبوونی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.


وێنە گەورەکە: دوێنێ شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ئەم هەفەتەیە سەرجەم مووچەخۆران وەریدەگرن.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی چەند ڕۆژێکە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بۆ ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاسپاردووە، بەڵام وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی، لیستەکە 20 ڕۆژێکی دیکەی پێویستە و بۆ ئەم مانگە تەواو نابێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان