فەرماندەیەکی عێراق: لەگەڵ تورکیا هەماهەنگیمان نییە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە

شەیری بکە لە:
فەرماندەیەکی عێراق: لەگەڵ تورکیا هەماهەنگیمان نییە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە

فەریقی یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی

ئاڤا نیوز

فەرماندەیەکی باڵای عێراق ڕەتی دەکاتەوە هەماهەنگییان لەگەڵ تورکیا هەبێت بۆ ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە هاوینی ئەمساڵدا.

وێنە گەورەکە: تورکیا پلانی هەیە هاوینی ئەمساڵ هێرشێکی فراوان بکاتە سەر پەکەکە، دوای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان بەغدا و ئەنقەرەش کە نێوەڕاستی ئەم مانگە لە بەغدا کرا، هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە تورکیا و عێراق گفتوگۆیان کردووە لەسەر هەماهەنگی فراوان لە دژی پەکەکە و لەبەرامبەر ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەکانی ئاو و وزە، حەشدی شەعبییش ڕۆڵی دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.


لێدوانی فەرمی: فەریقی یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە،
هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە تایبەتە بە هاوبەشییە ئەمنی و سیاسی و ئابووری و ئاوییەکانەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە سوپای عێراق زیاتر لە 20 خاڵی سەربازی لەسەر سنووری تورکیا و عێراق داناون.


زانیاریی زیاتر:
بەغدا ڕژدە لە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا و بوونی پەکەکە لەسەر سنوورەکانی، عێراق هەوڵدەدات هاوشێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەی لەگەڵ ئێران کردی لەگەڵ تورکیاش بیکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان. قەیس محەمەداوی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: