لە سلێمانی دوو کرێکار لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دوو کرێکار لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانیان لەدەست دا

ئاڤا نیوز

لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و  گیانیان لەدەست دا.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو کرێکار کە هەڵگری وڵاتینامەی سوورین، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێیوون لە قولەرەیسی کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانی فەرمی: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی هەواڵەکەی بۆ  ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە و گوتی: تەرمەکانیان لە پەیمانگای پزیشکی دادین و ڕێکاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: یەكێک لە کرێکارەکان 25 ساڵ و ئەوی دیکەیان  30 ساڵ بووە. پێشتریش ڕووداوی هاوشێوە لە پرۆژەکە هەبووە و ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کرێن تاوەرێک سێ کرێکار گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: