ئێران ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسێک لە لەندەن

شەیری بکە لە:
ئێران ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسێک لە لەندەن

پوریا زراعەتی، پێشکەشکاری کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ

ئاڤا نیوز

تاران ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ لە لەندەن، پۆلیسی بەریتانیاش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەممە کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە بارەگاکەی لە لەندەنە، بڵاوی کردەوە پوریا زراعەتی، پێشکەشکاری کەناڵەکە بە چەقۆ هێرشی کراوەتەوە سەر و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

لێدوانی فەرمی: مەهدی حوسێنی مەتین کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن ڕایگەیاند، جێگەی سەرسوڕمان و پرسیارە دوای سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە ئێران تۆمەتبار بکرێت بە دەستهەبوون لە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسەکە، بەبێ ئەوەی پۆلیس هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی بڵاوکردبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: مێشێل ستانستریت، ئەمینداری گشتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشەکە ترسنۆکانەو شۆکهێنەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: