شەقامێک لە بەغدا پەیوەندیی سوودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵۆز دەکات

شەیری بکە لە:
شەقامێک لە بەغدا پەیوەندیی سوودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵۆز دەکات

وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و شەقامێکی بەغدا

ئاڤا نیوز

پەیوەندی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵۆز دەبێت، بەهۆی دزەپێکردنی نووسراوێکی نووسینگەی سوودانی کە ئاراستەی نووسینگەی عەمار حەکیمی کردووە و داوای کردنەوەی شەقامێکی داخراوی لێ دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی سەرچاوەکان بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی ڕێگەیەکی سەرەکی لە بەغدا کە ماوەی چەندین ساڵە داخراوە، بەڵام کۆبوونەوەکە تێکچووە.

هۆکارە زانراوەکان: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە نیگەران بووە لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە چۆن دەبێت نووسراوێکی لەو شێوەیە دزە بکاتە نێو ڕاگەیاندن، هەروەها قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق بەتووڕەیی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشتووە، شبل زەیدی سەرۆکی کەتیبەکانی ئیمام عەلیش زۆر بەتووندی نووسراوەکەی ڕەتکردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەممار حەکیم لە ماڵی تاریق عەزیز، وەزیری دەرەوەی سەردەمی حکومەتی بەعس نیشتەجێیە لە بەغدا، دەکەوێتە سەر ڕێگەیەک لە ناوچەی جادریە کە چەندین ساڵە بە هۆکاری ئەمنی داخراوە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل پێیدا قەدەغەیە، ڕێگەکە باڵەخانەکانی زانکۆی بەغدا بە ناوچە نزیک و دوورەکانی دیکەوە دەبەستێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: