سەرجەم بارمتەکانی هۆڵەندا ڕزگار کران

شەیری بکە لە:
سەرجەم بارمتەکانی هۆڵەندا ڕزگار کران

پۆلیسی هۆڵەندا- BBC

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی ژمارەیەک کەس لە یانەیەکی شارۆچکەی (ئێدێ) لە ناوەڕاستی هۆڵەندا بە بارمتە گیران؛ پۆلیس بارمتەگرەکەی دەستگیر کرد و بارمتەکانیشی ڕزگار کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی هۆڵەندا ڕایگەیاند "سێ کەس کە بە بارمتە گیرا بوون ئازاد کران. هیچ ئاماژەیەکی تیرۆریستیبوونی ڕووداوەکە لە ئارادا نییە." 


زانیاریی زیاتر: شارەوانیی ئێدێ داوای لە هاوڵاتیان کردووە خۆیان لە پۆستکردن و شەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکە بە دوور بگرن تا تایبەتمەندیی کەسیی بارمتەگیراوەکان پارێزراو بێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بارمتەکاندا، پۆلیس باڵەخانەکانی نزیک ڕووداوەکەی چۆڵ کرد و بەشی ناوەڕاستی شارۆچکەکەی بە ڕووی هاتووچۆدا داخست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: