زێلێنسکی: ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان نەدات پاشەکشە دەکەین

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی: ئەگەر ئەمریکا یارمەتیمان نەدات پاشەکشە دەکەین

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و فەرماندەیەكی سوپا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداری دەدات، ئەگەر یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە زوویی نەگەنە ئەو وڵاتە، ئەوان هێزەکانیان ناچار دەبن پاشەکشە بکەن و ناوچەی زیاتر ڕادەستی ڕووسیا بکەن. 


لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: ئەگەر پاڵپشتیی ئەمریکا نەبێت، واتە ئێمە بەرگریی ئاسمانیمان نییە، مووشەکی پاتریۆتمان نییە، گولـلەی تۆپی 155 میلیمەتریمان نیە. ئەمەش واتە ئێمە پاشەکشە دەکەین، دەکشێینەوە، هەنگاو بە هەنگاوی بچووک."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی جۆ بایدن، سەرقاڵی ڕازیکردنی کۆنگرێسە بۆ پەسەندکردنی پاکێجی هاوکاریی نێودەوڵەتی بە بڕی 95 ملیار دۆلار، کە بەشێکی بەرچاوی بۆ ئۆکراینا تەرخان دەکرێت. 


باکگراوند: لە شووباتی 2022 ەوە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و ڕووسیا توانیویەتی دەست بە سەر چەند شار و ناوچەیەكدا بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: