وڵاتانی جیهان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان ڕێکنەکەوتن

شەیری بکە لە:
وڵاتانی جیهان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان ڕێکنەکەوتن

وێنە:headtopics.com

ئاڤا نیوز


دوای دوو ساڵ لە گفتوگۆ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەیانتوانی لە سەر ڕێکارێکی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و پەتا گوازراوەکان ڕێکبکەون. بڕیارە مانگی داهاتووش درێژە بە گفتوگۆکان بدەن. 


وێنە گەورەکە: گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بوو بە کۆمەڵە بڕیارێک کە وڵاتان ناچار بن لە کاتی دەرکەوتنی پەتای هاوشێوەی کۆرۆنا پێیەوە پابەند بن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵانەی کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 ڕوویان دا و بە هۆیانەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لە دەستدا. 


زانیاریی زیاتر: گەڕی یەکەمی گفتوگۆکان لە شووباتی ساڵی 2022 دەستیان پێکرد و تا ئێستا بێ ئەنجام بوون. بڕیارە ڕۆژی 29-4-2024 گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان بکرێت؛ وڵاتانی ئەفریقا دەڵێن پێویستیان بە بودجە بۆ بواری زانستی، تەکنیکی، تاقیکاری، پێکوتە و دەرمان هەیە؛ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش خوازیاری شەفافییەت و خێراییە لە ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشییەکی نەناسراو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: