سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا: ئەوروپا پێی ناوەتە سەردەمی پێش جەنگەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا: ئەوروپا پێی ناوەتە سەردەمی پێش جەنگەوە

دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا- وێنە: CNN

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بە ئاماژەدان بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، هۆشداریی دا لەوەی کە ئەوروپا لە "سەردەمی پێش شەڕ"دایە و لەگەڵ ئەوەشدا "زۆری ماوە" بۆ ئەوەی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا ئامادە بکات. 


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ڕایگەیاند: چیدیکە شەڕ چەمکێک نییە لە ڕابردوو، بەڵکو ڕاستییە و دوو ساڵە دەستیپێکردووە. ئەوەی لەم ساتەدا لە هەموو شت زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە بە هەر سیناریۆیەک بە واتای وشە ڕێگەی تێدەچێت. ئێمە لە ساڵی 1945ـەوە دۆخی وەک ئەمەی ئێستامان نەبینیوە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێکوچکەی وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا ئامادە و پڕچەک بکەن. 


وێنە گەورەكە: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکردووە؛ لەو کاتەوە سەركردەكانی وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی لە فراوانبوونی شەڕەکە دەدەن. لای خۆشیەوە، ڕووسیا هەمیشە نکۆڵی لەوە کردووە کە نیازی ‌هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دیکەی هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: