ئەمریكا ژمارەیەک فڕۆكەی F35  دەداتە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئەمریكا ژمارەیەک فڕۆكەی F35  دەداتە ئیسرائیل

فڕۆكەی F35 - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


سەرەڕای نیگەرانییەکان، ئەمریکا  کاروانێکی نوێی سەربازی چەک و تەقەمەنی  دەداتە ئیسرائیل.


وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا مۆڵەتی ناردنی بۆمب و فڕۆکەی جەنگی بە بەهای ملیارەها دۆلاری بۆ ئیسرائیل دا، سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن ترسی خۆی لە هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح ڕاگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر لە ملیۆنێک فەلەستینی دەبێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە: پاکێجە نوێیەکانی چەک بریتین لە زیاتر لە هەزار و 800 بۆمبی MK84 کە کێشی دوو هەزار پاوەند و 500 بۆمبی MK82 کە کێشی 500 پاوەندە.


ئەمەش بزانە: بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی 25 فڕۆکەی جەنگی F-35A و بزوێنەر، کە بەهاکەی نزیکەی دوو ملیار و نیو دۆلارە.


باکگراوند: واشنتۆن ساڵانە بەبەهای سێ ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بە  ئیسرائیل دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: