ئیسرائیل دان بە بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی لە غەززە دەنێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دان بە بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی لە غەززە دەنێت

چەند سەربازێكی ئیسرائیل لەكاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی غەززە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


دوێنێ ئیسرائیل دانی بەوەدانا، لە شەڕێکدا لە باشووری کەرتی غەززەی فەڵەستین ئەفسەرێکی کوژراوە و 16 سەربازیشی برینداربوون، بەوەش لەسەرەتای جەنگی غەززەوە 598 سەرباز و ئەفسەری کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەفسەر ئالۆن کۆدەریاشوف، کە تەمەنی 21 ساڵە و لە یەکەی کۆماندۆیە لە شەڕێکدا لە باشووری غەززە کوژراوە، بەوەش  لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە 254 ئەفسەر و سەرباز کوژراون.


چی ڕوویدا؟: سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو ئەفسەرە لەگەڵ ژمارەیەک سەربازیدا لە یەکەی "ئیگۆز" ی کۆماندۆ لە نزیک نەخۆشخانەی ناسڕ لە خان یونس، لەلایەن چەکدارێکی حەماسەوە بە چەکی جۆری "ئار بی جی" کوژراوە.


باکگراوند: بە کوژرانی ئەو ئەفسەرە ئیسرائیلییە، لەوەتەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە 598 ئەفسەر و سەرباز.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: