دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا توانیویەتی زیاتر لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان، کۆمەکی دارایی بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 کۆبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن تاوەکو ئێستا 128.7 ملیۆن دۆلار کۆمەکی دارایی کۆکردووەتەوە. لەم بڕە 55%ـی کە ناوەندە گەورە و 45%ـیشی لە ناوەندە بچووکەکانەوە بەدەستهێناوە. لە بەرامبەردا ترەمپ تەنیا 96.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە کە لەم بڕە 64%ـی لە ناوەندە گەورەکان و 36%ـیشی لە ناوەندە بچووکەکانەوە بووە.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی بایدن لە کۆکردنەوەی پارە بەسەر ترەمپدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بایدن ئێستا سەرۆکی ئەمریکایە و هاوکات پشتیوانیی سەرۆکە دیموکراتەکانی پێش خۆی وەک بیل کلینتۆن و باراک ئۆبامای هەیە؛ بەڵام ترەمپ تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە پشتیوانیی جۆرج بووشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری بەدەست بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2004ـەوە دیموکراتەکان پارەی زیاتر لە کۆمارییەکان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەمەشدا زۆری پارە بە واتەی سەرکەوتنی یەکجاری لە هەڵبژاردنەکان نایەت، چونکە لە هەڵبژاردنەکانی 2016 ترەمپ بەسەر هیلاری کلینتۆندا سەرکەوت لەکاتێکدا دیموکراتەکان دوو هێندەی کۆمارییەکان پارەیان کۆکردبوویەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت