بەها ئەعرەجی: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری ناکرێت

شەیری بکە لە:
بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە داواکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە مەرج نییە جێبەجێ ببێت و بکرێت لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری. 

 

لێدوانی فەرمی: بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنیکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە گوتی:  گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی پەیوەستە بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە، لەوانەش یاسای هەڵبژاردنەکان، داواکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە مەرج نییە جێبەجێ ببێت و بکرێت لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری، ئەو هەڵبژاردنەی لە کارنامەی حکومەتدا باسکراوە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە نەک پەرلەمان. ئەم قسانەی بەها ئەعرەجی لەکاتێکدایە کە هادی عامری و چەند لایەنێکی ناو دەوڵەتی یاسا پێشنیازی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەها ئەعرەجی دەڵێت: سەرکەوتنەکانی سوودانی بووەتە مەترسی بۆ سەر هەندێک لایەن، حکومەتی سوودانی یەکەم حکومەتە هەنگاوی کرداری بنیت بۆ وەبەرهێنانی گاز، هەندێک کەس هەوڵ دەدەن  خواستەکانی سوودانی بۆ کارکردن بکوژن. 

 

زانیاریی زیاتر: گرانکردنی نرخی بەنزین داواکاری بانکی نێودەوڵەتییە لە سەردەمی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادییەوە، هەروەها بانکی نێودەوڵەتی کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و دامەزراندن و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری دەویست. 
بەها ئەعرەجی وای گوت

شەیری بکە لە: