داوای بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق بۆ پەرلەمان دەکرێت

شەیری بکە لە:
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە حکومەتەکەی سوودانی - وێنە: AFP

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە حکومەتەکەی سوودانی - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکیان واژۆ کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بۆ 850 دینار، بەنزینی سوپەریش بۆ هەزار و 250 دینار بەرزبکرێنەوە و بڕیارەکەش لە یەکی ئایاری 2024 جێبەجێ دەکرێت.

 

نووسراوی فەرمی: لە نووسراوێکدا داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت بانگهشتی پەرلەمان بکرێن، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکاری دوو جۆری بەنزین و ئەگەری زیادکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵیش بدەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئێستا 17 پەرلەمانتار نووسراوەکەیان واژۆ کردووە، ئەو پەرلەمانتارانە پێیانوایە کە ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕووی ئابوورییەوە بارگرانی بۆ سەر هاووڵاتیان دروست دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان