ئەوروپا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی داعش ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەوروپا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی داعش ئامادە دەکات

ئاڤا نیوز


دوای هێرشەکەی سەر هۆڵێكی کۆنسێرتی مۆسکۆ کە داعشی خۆراسان بەرپرسیارێتیی گرتە ئەستۆ، وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی لەو چەشنە ئامادە دەکەن. 


وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشەکانی سەر مۆسکۆ کە بە هۆیانەوە لانیکەن 143 کەس کوژران، فەڕەنسا باری هۆشداریی لە هەڕەشەی تیرۆریستی بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە. هاوکات، ئیتاڵیاش بڕیاریداوە ڕێکارە ئەمنییەکانی تووندوتۆڵتر بکات. ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە کە هەڕەشە و مەترسییە ئەمنییەکان لە ئاستێکی بەرزدان. 


لە لایەکی دیکەوە: لەگەڵ ئەوەدا داعش وەک رێكخراوێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێناوە و بە نزیکەیی کۆتایی هاتووە، بەڵام کۆمەڵە و گرووپەکانی سەر بە داعش هێشتا بوونیان هەیە و لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا و باشووری ئاسیا دەستیان بە سەر چەندین شوێن و سەرچاوەدا گرتووە کە دەشێت ببێتە سەرەتایەک بۆ سەرهەڵدانەوەی تووندوتیژییەکان.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرووپەکانی سەر بە داعش هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی بە ناوەندی خۆیانەوە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان