یەکگرتوو ئەبوبەکر هەڵەدنی لە ڕیزەکانی دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
یەکگرتوو ئەبوبەکر هەڵەدنی لە ڕیزەکانی دووردەخاتەوە

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بوو، پێش ئەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی بدرێت

ئاڤا نیوز 

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەی دووردەخاتەوە.

 

بۆچی گرنگە: لەکاتێکدا ئەبوبەکر هەڵەدنی دەیویست بۆ ئەم خولەی پەرلەمانیش خۆی بەربژێر بکاتەوە، بەڵام یەکگرتوو نەک هەر بڕیاری بەربژێرکردنی نەدا، بەڵکو لە ڕیزەکانی حیزبەکەی دووریشی خستەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەبوبەکر هەڵەدنی "دژی سیاسەتی حیزبەکە جووڵاوەتەوە و دژی حکومەتی تورکیا چەندین جار  لێدوانی داوە" ئەمە لەکاتێکدایە یەکگرتوو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە و بۆیە لە حیزبەکەی دوورخراوەتەوە و بۆی نییە بەشداری هیچ چالاکییەکی سیاسی و ڕێکخستنی ئەو حیزبە بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەبوبەکر هەڵەدنی هەوڵی داوە لە لیستەکەی عەلی حەمەساڵح خۆی بەربژێر بکات، بەڵام لەوێش وەرنەگیراوە، ئێستا نە لە یەکگرتوو و نە لە لیستی عەلی حەمەساڵح کاندید نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان