بەدواداچوونی ڕزگار کۆچەر لەسەر ڕۆنی خراپی ئۆتۆمبێلە

شەیری بکە لە:

 ئاڤا نیوز


ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا نیوز بەدواداچوونی ئەمجارەی بۆ کوالێتی ڕۆنی ئۆتۆمبێلە.


یەکێک لە شۆفێرەکان دەڵێت بەهۆی ڕۆنی خراپەوە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەی خراپ بووە و ناچار بووە مەکینەکەی بکاتەوە، شۆفێرێکی دیکە دەڵێت بەهۆی ڕۆنی پیس مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەی سووتاوە چونکە ڕۆنێکی بەکارهێناوە دواتر بۆی دەرکەوتووە باش نییە و ساختە بووە.


بەشێک لە شارەزایانی ئۆتۆمبێل باس لەوەدەکەن کەسانێک ڕۆنی ساختە  بەناوی براندەکانی ڕۆنەوە لە هەرێمی کوردستان درووست دەکەن ئەوەش بە هۆکار بۆ خراپ بوونی ئۆتۆمبێل دادەنرێت.


هەر لە بەدواداچوونەکەی ڕزگار کۆچەر، شارەزایەکی ئۆتۆمبێل هایدرۆلیکێکی ئۆتۆمبێل پێشان دەدات کە تەنها ڕەنگە و هیچ کوالێتییەکی نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: