ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆکراینا دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆکراینا دەکاتە ئامانج

دیمەنێكی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆكراینا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


هێزەکانی ڕووسیا بە موشەک و درۆن هێرشێکی فراوان و چڕیان کردە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا؛ بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناش بەشێکیانی تێکشکاندووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕووسیا 99 موشەک و درۆنی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە لەو ژمارەیە "84 ئامانجی ئاسمانیی تێکشکێندران: 58 [درۆنی ئێرانیی] شاهید و 26 مووشەک".


زانیاریی زیاتر: ‌هێرشەکانی ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆکراینایان لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات بە ئامانج گرتووە و بە هۆیانەوە "زیانێکی زۆر" بەر سێ کێڵگەی بەرهەمهێنانی وزە کەوتووە.

باكگراوند: زیاتر لە دوو ساڵە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراینا بەردەوامە، دەیان هەزار سەربازی هەردوو وڵات و خەڵكی سڤیل كوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: