بەكارهێنانی تیكتۆک لە عێراق پێش هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە دەكەوێت

شەیری بکە لە:
بەكارهێنانی تیكتۆک لە عێراق پێش هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە دەكەوێت

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


‎لە ساڵی 2024 دا ڕێژەی بە کارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە عێراق، گەیشووەتە زیاتر لە 31 ملیۆن بەکارهێنەر، بەكارهێنانی تیكتۆک پێش هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە دەكەوێت.


وێنە گەورەکە: بە پێی دواین ئاماری دامەزراوە تایبەتەکانی بواری تۆرەکۆمەڵایتیەکان، لە عێراقدا لە ساڵی 2024 ڕێژەی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان زیادیکردووە.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەنتەری میدیای ئەلکترۆنی DMC ڕایگەیاند: بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە عێراق گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 95 هەزار بەکارهێنەر کە یەکسانە بە 69.4%ی کۆی دانیشتووانی وڵاتەکە.


ژمارەکان وا دەڵین: سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی بەکارهێنەرانی لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەم شێوەیەیە:-


‎1-    تیک تۆک: ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 88 هەزار بەکارهێنەر.
‎2-    فەیسبووک:   بۆ 19 ملیۆن و 30 ملیۆن بەکارهێنەر زیادیکردووە.
‎3-    یوتیوب: ژمارەی بەکارهێنەرانی  گەیشتووەتە 22  ملیۆن و 80 هەزار بەکارهێنەر.
‎4-   ئینستاگرام: ئەمساڵ بووەتە 18 ملیۆن و 25 ملیۆن کەس.
‎5-    فەیسبووک- مەسنجەر: ئەو ژمارەیە بووەتە 15 ملیۆن و70 هەزار بەکارهێنەر.
‎6-    سناپچات: ژمارەکە بووەتە 17  ملیۆن و 74 هەزار بەکارهێنەر.
‎7-    ئێکس: ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 550 هەزار بەکارهێنەر.
‎8-    لینکدئین: ژمارەکەی بووەتە ملیۆنێک و 90 هەزار کەس.


ئەمەش بزانە: پێشتر پلاتفۆرمی یوتیوب بەرزترین ئاستی بەکارهێنەرانی هەبوو لەڕووی ژمارەی سەرجەم پلاتفۆرمەکانەوە، بەڵام ژمارەکەی دابەزیوە و پلاتفۆرمی تیکتۆک بە ڕێژەیەکی  بەرچاو زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ