کۆمیسیۆن دواین ئاماری پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن دواین ئاماری پێشکەشکردنی لیستی ناوی بەربژێران ئاشکرا دەکات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پەرلەمانی كوردستان

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دوو هاوپەیمانی و چوار حیزب لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش کردووە و ژمارەی بەربژێری سەربەخۆ بۆ 48 کەس بەرزبووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا چوار حیزب و دوو هاوپەیمانی له‌ هه‌ر چوار بازنه‌کەی هه‌رێمی كوردستان لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش کردووە.


زانیاریی زیاتر: هاوكات 48 بەربژێری سەربەخۆ ناویان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە؛ لە هەولێر 12 بەربژێر و لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ 21 بەربژێر و لە دهۆكیش 15 بەربژێر خۆیان تۆمار كردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دواین وادەی تۆماركردنی ناوی بەربژێر بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام وادەکەی بۆ کۆتایی ئەم مانگە درێژکرایەوە.


زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ بەشێک لە حیزب و هاوپەیمانی ویستوویانە لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاگەدارکراونەتەوە کە وادەکە درێژ دەکرێتەوە لیستەکانیان پێشکەش نەکردووە.


وێنە گەورەكە: ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن لەکاتێکدایە، کە پارتی ناڕەزایی لە شێوازی هەڵبژاردن هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان