پووتین: هێرش ناكەینە سەر ناتۆ بەڵام F16 ە كان دەخەینە خوارەوە

شەیری بکە لە:
پووتین: هێرش ناكەینە سەر ناتۆ بەڵام F16 ە كان دەخەینە خوارەوە

ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نيوز


سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت هێرش ناکاتە سەر وڵاتانی ناتۆ، بەڵام هۆشداریدەدات کە ئەگەر فڕۆکەی جۆری F16 بدرێتە ئۆکراینا، ئەوا لە ئاسمانی ئۆکراینا دەیانخاتە خوارەوە. 


لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند: لە دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1991، هاوپەیمانیی سەربازیی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵات و بەرەو ڕووسیا فراوانتر بووە، بەڵام ڕووسیا نیازی هاوشێوەی نیە.


زانیاریی زیاتر: بیرۆکەی ئەوەی کە ئێمە هێرش دەکەینە سەر هەندێک وڵاتی دیکە، وەک پۆڵەندا، وڵاتانی باڵتیک، بێواتایە، بەڵام ئەگەر فڕۆکەی جۆری F-16 بدرێتە ئۆکراینا، ئەوا لە ئاسمانی ئۆکراینا دەیانخەینە خوارەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی بە پارە، چەک و زانیاریی هەواڵگریی پاڵپشتیی ئۆکراینا دەکات و بەم هۆیەشەوە پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاڵۆز بوون. 


لە لایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ کردووە بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا بەهێز بکەن و لە گەیاندنی فڕۆکەی جۆری ئێف 16 و موشەکی پاتریۆت خێرا بکەن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە دوو ساڵە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا ئۆکراینا نەبووەتە خاوەن فڕۆکەی F-16.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: