ئەو كەسەی هێرشیكردەسەر مامۆستا ئایینیەكە دەستگیركرا

شەیری بکە لە:
ئەو كەسەی هێرشیكردەسەر مامۆستا ئایینیەكە دەستگیركرا

وێنەی مامۆستا ئاینییەكە- وەزارەتی ئەوقاف

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک هێرشیکردەسەر مامۆستایەکی ئاینی لە هەولێر، وەزارەتی ئەوقاف دەستگیرکردنی کەسێکی لەسەر ڕووداوەکە ڕاگەیاند.


لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە بەتووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر مامۆستا ئاینییەکە دەکەین و ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسە گیراوەتەبەر کە هێرشەکەی کردووە و ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.


زانیاریی زیاتر: ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەم ڕووداوە دەکەین، تاکو یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی تەندروستی مامۆستا ئاینییەکە باشە و ئەمشەو لە مزگەوتەکەی خۆی لە گڵۆباڵ سیتی نوێژی تەراویحی کردووە و پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان