باندێکی دزی و ساختەکاری لە هەولێر دەستگیردەكرێن

شەیری بکە لە:
باندێکی دزی و ساختەکاری لە هەولێر دەستگیردەكرێن

وێنەی دەستگیركردنی باندەكە- ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز


ئاسایشی هەولێر باندێکی دزی وساختەکاری دەستگیردەکات، ئەو باندە کە سێ تۆمەتبار بوون بە پاسپۆرتی ساختە دوو ئۆتۆمبێلیان لە کۆمپانیایەک بردووە و فرۆشتوویانەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە 27-03-2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ساختەکردن دەستگیرکراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبارەکە دانیان بەوەدا ناوە پاسپۆرتی ساختەیان دروستکردووە و لە دوو کۆمپانیای بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل، دوو ئۆتۆمبێلیان بردووە و دواتر وەک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا  فرۆشتوویانە.


زانیاریی زیاتر: دوای سکاڵا و فەرمانی دادوەر؛ ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و دەستیانگرتووە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلەکەشدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان