كۆمیسیۆن: تا ئێستا پارتی و یەكێتی لیستی ناوی بەربژێرانیان نەناردووە

شەیری بکە لە:
كۆمیسیۆن: تا ئێستا پارتی و یەكێتی لیستی ناوی بەربژێرانیان نەناردووە

لۆگۆی پارتی و یەكێتی

ئاڤا نیوز


بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا پارتی و یەكێتی لیستی ناوی بەربژێرانیان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەناردووە.


فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە دوو حيزبی سەرەكیین، لیستی ناوی بەربژێرانیان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەناردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا نۆ پارتی سیاسی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خۆیان تۆماركردووە.


وێنە گەورەكە: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام پارتی لە شێوازی هەڵبژاردن ناڕازییە و چەند داواكارییەكی هەیە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ