چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی سوودانییەوە داوایەک لە ئەمریكا دەكات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی سوودانییەوە داوایەک لە ئەمریكا دەكات

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت لە ئاگربەستی نێوان گرووپە چەکدارەکان وهێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستکەوت بەدەستبهێنن، داواشیان لە سوودانی کردووە لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا هەوڵبدات سزای سەر ژمارەیەک بانک هەڵبگیرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاند، سەرکردەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی دەیانەوێت محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئەمریکاو کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەو وڵاتە ڕازی بکات سزای سەر کەسایەتی و بانکە عێراقییەکان هەڵبگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەردەمی حکومەتەکەی سوودانی، سێ جار ئاگربەست لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیێندراوە، یەکەمیان  ئەوکاتەبوو کە حکومەت پێکهێندرا تا حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو کە شەڕی غەزە دەستیپێکرد، دووەمیشیان کاتێک کە لیژنە سەربازییە باڵاکانی نێوان ئەمریکاو عێراق دەستیان بە دانوستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان تا ئەو کاتەی بزووتنەوەی نوجەبا ڕەتیکردەوە پابەند بێت پێیەوە، ئاگربەستی سێیەمیشیان هێشتا بەردەوامە.


وێنە گەورەكە: ئیسماعیل قائانی سەرۆکی فەیلەقی قودس مانگی ڕابردوو دوای زنجیرەیەک نێوەندگیری و گفتووگۆ لە شانشنشینی عومان ڕێککەوتنێکی کرد، ئەویش لەڕێگەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەبەرامبەردا گرووپە چەکدارەکانی "بەرەی بەرگریی" ئاگربەستیان ڕاگەیاند.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: