لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە 20 ڕۆژ ئامادە دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێری داریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران خێران و تەنها بە 20 ڕۆژ  ئامادە دەبێت.

بۆچی گرنگە: دوای هەشت ساڵ لە وەستانی پرۆسەکە، ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراوی فەرمی وەزارەتەکانی ئاگادارکردەوە لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادە بکەن.

لێدوانی فەرمی: "ئامادەکردنی لیستەکە پێویستی بە وردبینی هەیە و پرۆسەکە 20 ڕۆژ دەخایەنێت، مەبەستی یەکەم بۆ زانینی گوژمەکەیە، واتە هەرێمی کوردستان بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران پێویستی بە چەند پارەی دیکە دەبێت بۆ مووچەی فەرمانبەران". د. محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان