پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدراڵی و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەستكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە. جەختیشی کردەوە کە ناچنە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدراڵی. 

 

چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆژی چوارشەممە 27-03-2024 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان  كرا.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەمانەی گوت: 


•    لە 1991ـەوە پارتی دەستپێشخەری هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بووە و هەمیشەش لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەمی هێناوە.
•    ماوەی دووساڵە كە هەڵبژاردنەكان بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و هاندانی دەرەكی دوادەخرێت.
•    ئێستا بە بڕیاری سیاسی دادگەی فیدراڵی و بەپێی ئەجێندای دەرەكی دەستكاریی یاسای هەڵبژاردن كراوە، ئینجا دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت.
•    ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بڕیارە سیاسییە مەبەستدارەكانی دادگەی فیدراڵی كە ئامانج لێی شكاندنی پارتی بێت.

•    ئێمە ناچینە ژێر باری بڕیاری نادەستووری دادگەی فیدراڵی كە تێیدا دادگە خۆی خستووەتە جێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی سەبارەت بە نەناردنی بودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمانەی گوت: 


•    ناكرێ مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بودجە و قووتی خەڵكی كوردستان بكرێت بۆ لاوازكردن و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان. 

•    پێویستە چارەسەرەكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان دابنرێت.

•    ئێمە پشتئەستوورین بە ڕەوایەتیی دۆزی گەلەكەمان و هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستان دروست بووە نەک بە بڕیاراتی دەرەوەی ئیرادەی گەلی كوردستان.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەبارەت بەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا گوتی: 

•    لەگەڵ هەرێمی كوردستانی بەهێز و سەقامگیرداین

•    پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا بە بێی ڕۆڵی پارتی پڕۆسەیەكی كامل نابێت و دەیانەوێ یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: