شەش وڵات ڕۆڵی سەرەكییان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە

شەیری بکە لە:
شەش وڵات ڕۆڵی سەرەكییان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە

دیمەنی كارگەیەک كە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


سەرجەم وڵاتانی جیهان ڕۆڵیان هەیە لە پیسبوونی ژینگەدا، بەتایبەتی بەهۆی کارگە و ئەو ئامێرانەی کە لە وڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێن.


وێنە گەورەکە: پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە گرنگترین پرسەکان، شەش وڵات لە جیهاندا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پیسبوونی ژینگەدا و تا ئێستاش هیچ چارەسەرێکیان بۆ پیسبوونی ژینگە نەدۆزیوەتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوادەکات، پلانێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابنرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە هيندستان، چین، ڕووسیا، ژاپۆن، ئەمریکاو ئەفریقای باشوور، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پیسبوونی ژینگە و تا ئێستاش هیچ رێگایەکیان نەگرتووەتەبەر بۆ ئەوەی ژینگەی زەوی بەپاکی ڕابگرن.


لە لایەکی دیکەوە: گەورە کۆمپانیاکانی وەک ئارامکۆی سعوودی، پیمێکس،کۆمپانیای نیشتیمانی عێراق بۆ نەوت، گازپڕۆمی ڕووسی، ئیکسۆن مۆبیل، چیڤرۆت و چەند کۆمپانیایەکی دیکە هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ژینگەن.


بۆچی گرنگە: نەتەوە یەكگرتووەکان دەڵێت بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە، پلەکانی گەرما لەسەر زەوی بەردەوام بەرز دەبێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی سرووشتی زەوی تێکبچێت و پێویستە وڵاتان هەوڵبدەن چارەسەری کێشەکان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان