ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا و لۆگۆی فەیسبووک و ئینستاگرام و ئەپڵ
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕێوشوێنی نوێ دژی کۆمپانیاکانی ئەپڵ، ئەلفابێت (ج) و مێتا (فەیسبووک و ئینستاگرام) بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کێبڕکێی ئەوروپا دەگرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە برۆکسل لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سێ کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ئەمریکی سەبارەت بە پلانەکەی بۆ پابەندبوون بەو ڕێسایانەی لە سەرەتای مانگی ئادارەوە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: تیێری بریتۆن، کۆمیساری ئەوروپا بۆ کاروباری دیجیتاڵی ڕایگەیاند "لە ئێستاوە دەتوانین گۆڕانکاری لە بازاڕدا ببینین، بەڵام بڕوامان بەوە نییە ئەو چارەسەرانەی لەلایەن ئەلفابێت و ئەپڵ و مێتا پێشنیازکراون پابەندبوونەکانیان بەجێبهێنن".
لە لایەکی دیکەوە: دانیال فریدلاندەر، سەرۆکی لقی ئەوروپی گرووپەکە دەڵێت، ئەم بڕیارە بەپەلە دراوە، لەبەرئەوەی کۆکردنەوەی زانیارییەکان کاتی دەوێت، دۆخەکە وا دەردەکەوێت یەکێتیی ئەوروپا پەلە بکات لە لێکۆڵینەوەکان بەبێ ئەوەی بزانێت لێکۆڵینەوە لە چی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەندین ساڵە ئەم کۆمپانیا گەورانە بە خراپ بەکارهێنانی پێگەکانیان تۆمەتبار دەکرێن. بەهۆی نەبوونی یاسایەک بۆ ڕێگریکرن و سنووردارکردنیان، دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەوروپا هیوادارە یاسا نوێیەکان چەکێکی یاسایی دابین بکەن کە بتوانێت ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکان ببێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بڕیارە لەناکاوە کۆمپانیا گەورەکانی بواری ئەلیکترۆنییان نیگەران کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کۆمپانیایانە ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەریان لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت