كۆڵبەرێكی مێردمنداڵ بەهۆی سەرماوە ڕەق دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
كۆڵبەرێكی مێردمنداڵ بەهۆی سەرماوە ڕەق دەبێتەوە

وێنەی چەند كۆڵبەرێک- ماڵپەڕی هەنگاو

ئاڤا نیوز


مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لەکاتی کۆڵبەرییدا لە ناو بەفر لە سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا ، سێ کۆڵبەری دیکەش لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بریندارکران.


وێنە گەورەکە: بەشێک لە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کاری کۆڵبەری دەکەن لە سنورەکانی نێوان باشوری کورستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام زۆربەی کات لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێت و بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە.


بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بەناو بەفردا لە سنوری سەقز سەرما بردوویەتی ڕەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە، هەر ئەمڕۆش سوپای پاسداران مێرمنداڵێکی دیکە و دوو کۆڵبەری دیکەی بریندارکردووە کە خەریکی کاری کۆڵبەری بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەرمی مێرمنداڵە 15 ساڵەکە ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەستی کەسوکارەکەی و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی سەقز چارەسەریان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ