پێش جەژن هەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران

شەیری بکە لە:
پێش جەژن هەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیێنێت، خشتەی پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە ئامادەیە و پێش ڕەمەزان دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.


بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت لە هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی 2024، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم هاوکێشە یاسایی، سیاسی، دارایی و ژمێریارییەکان جیابکرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "وەزارەتی پلاندانان  بودجەی وەبەرهێنانی تەواو کردووە، خشتەکان لای دەستەی ڕاویژکارانی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە، براونەتە لای سوودانی، چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژنی ڕەمەزان بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران."


باکگراوند: لە بودجەی عێراق ماددەکانی 11، 12 و 13 پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق ڕازی بووە پرۆژەیاساکە هەموار بکات، لە ماددەی 11 بڕگەیەک زیادبکرێت وشەی " بودجەی كرداری" لاببرێت و مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: