داواکارییەکی پارتی بۆ هەڵبژاردن جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
داواکارییەکی پارتی بۆ هەڵبژاردن جێبەجێ دەکرێت

ئاڤا نیوز

یەکێک لە داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکرێت و دوو دادوەری کورد بۆ لیژنەی تانەدانی کۆمیسیۆن زیاد دەکرێن.

وێنە گەورەکە: پارتی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای داڕشتنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردبوو، کە بەرپرسیارە لە پشکنینی تانەکان.

لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت: "بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (19) لە یاسای کۆمیسیۆن، پەیکەری دەسەڵاتی دادوەری دووبارە داڕێژرایەوە و دوو دادوەری کورد بۆ لیژنەی تانەدان زیادکران."

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەو دوو دادوەرەی زیادکراون یەکێکیان ڕەمەزان حەسەنە لە پارێزگای دهۆک و ئەوی دیکەیان کامەران حەسەنە لە پارێزگای سلێمانی.

بۆچی گرنگە: دادوەرەکان چاودێریی پشکنینی تانە و سکڵاکان دەکەن و چاودێر دەبن لە پاراستنی دەنگی ڕاستەقینەی لایەنەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان