حیزبی شیوعی: 10 ساڵە هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە

شەیری بکە لە:
حیزبی شیوعی: 10 ساڵە هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە

لۆگۆی حیزبی شیوعی كوردستان

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان دەڵێت " لە ساڵی 2014 ەوە هیچ پارەیەكمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە".


لێدوانی فەرمی: سوبحی مەهدی، گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: لەساڵی 2014 ەوە بەتەواوی هەمووهاوکارییەکی حکومەت بڕِاوە وهیچ  بودجەیەکمان نە لە حكومەت و نە لە حيزب و لایەنی دەرەكییش وەرنەگرتووە.


زانیاریی زیاتر: بڕینی بودجە وایکرد کەناڵی ئاسمانی(ڕێگا) و بەشێک لە بارەگاکانمان دابخەین و لەسەرفیاتی گشتی و هاوکاری کادیران کەم بکەینەوەو و تەنيا پشت بە توانای خۆمان و هەندێک پیتاک لەهاورێیان و دۆستان و سەرچاوەیەکی کەمی پرۆژەمان ببەستین. گوتەبێژی حیزبی شیوعی كوردستان وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە لە پەرلەمانی كوردستان بوودجەی حیزبەكان پەسەند كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان تائێستا یاسای بوودجەی نییە حیزبەكان بوودجەیان بۆ دیارینەكراوە.


باكگراوند: حیزبی شیوعی كوردستان، پێشتر لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و تاساڵی 2014 نزیكەی 580 ملیۆن دیناری وەردەگرت.


بۆچی گرنگە: پێدانی بوودجە بە حیزبەكان لەپێناوی گەشەكردن و پەرەپێدانە بە پرۆسەی سیاسی و فرە حیزبی لە هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسیەت، یاساكە لەساڵی 2005 دەرچوێنرا و لە 2014 هەمواركرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: