حکومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری من پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری من پەسەند دەکات

لۆگۆی پرۆژەی هەژماری من و حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من دابەش بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەم هەفتەیە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من) کرد.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی ڕەزامەندییان لەسەر پڕۆژەکە داوە، تەنیا ڕوونکردنەوەی دادگای فیدراڵی ماوە لەبارەی بڕیارەکەی خۆی کە تایبەت بوو بە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە.

لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری بانکییان لە پڕۆژەکەدا هەیە، لە داهاتوودا دەتوانن مووچەکانیان لەم ڕێگەیەوە وەربگرن و حکومەتی عێراق لاری لەسەر نییە، مووچەخۆرانی تریش تاوەکو هەژمار دەکەنەوە مووچە بە کاش وەردەگرن.

ئەمەش بزانە: بڕیارە لە نزیکترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەیان و هەڵوێستی حکومەتی عێراق بڵاوبکاتەوە.

وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە دەسەڵاتی خۆی بێت و لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە بێت، وەزارەتی دارایی عێراقیش دەیویست لەڕێگەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی عێراق بێت.

بۆچی گرنگە: لە داهاتوودا پرۆژەی هەژماری من دەبێتە پێگه‌ی فه‌رمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ