لە هێرشێکی ئاسمانیدا نۆ چەکداری هێزەکانی نزیکی ئێران لە دێرەزوور کوژران

شەیری بکە لە:
بارەگایەکی هێزەکانی نزیکی ئێران لە سووریا - وێنە: ڕوانگەی سووری

بارەگایەکی هێزەکانی نزیکی ئێران لە سووریا - وێنە: ڕوانگەی سووری

ئاڤا میدیا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکای مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دێرەزوور نزیکەی 30 کوژراو و برینداری چەکداری هێزەکانی نزیک لە ئێرانی لێکەوتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26-03-2024، هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارەگای هێزەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕوونی کردووەتەوە، کە چەند فڕۆکەیەک کە ڕوون نییە فڕۆکەی ئەمریکا یان ئیسرائیل بووبێت، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی هێزەکانی نزیک ئێران لە شاری ئەلبوکمال لە پارێزگای دێرەزوور، بەهۆیەوە نۆ چەکدار کوژران و 20ـی دیکەش برینداربوون. 

زانیاریی زیاتر: ئامارە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی سەرکردەیەکی ئەو هێزانە دەکەن، ئەمەش بە چەند کاتژمێرێک دوای نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە دێرەزوور دێت، کە سەربازی سوپای پاسداران و هاوکاری لۆجیستی گواستبووەوە.

شەیری بکە لە: