کۆمیسیۆن: وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كان درێژ ناکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ئامێرێکی کارتی بایۆمەتری - وێنە: محەممەد شوانی

ئامێرێکی کارتی بایۆمەتری - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كان درێژ ناکرێتەوە و دوایین وادە 28ـی ئەم مانگەیە.

 

لێدوانی فەرمی: جومانه‌ غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28-03-2024، دوایین وادەیە بۆ وه‌رگرتنی لیستی بەربژێرانی هاوپه‌یمانێتی و پارته‌ سیاسییه‌كان و بەربژێرانی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە، پرۆسەی تۆماركردنی ناوی بەربژێر و  لیست و هاوپه‌یمانێتی و بەربژێرە سه‌ربه‌خۆیەکان كۆتایی بێت، به‌ڵام واده‌كه‌ بۆ 28ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم ئامادەکارییە بەردەوامانەی کۆمیسیۆن لە کاتێکدایە گەورەترین پارتی هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، ناڕەزایەتی لە شێوازی هەڵبژاردنەکان هەیە، بەهۆی ئەمانەوە:


- بوونی کێشەی پەنجەمۆری 20%ـی دەنگدەران، کە 232 هەزاریان دەنگدەری پارتین.
- نادادپەروری لە دابەشکردنی كورسییه‌كانی بازنەکانی هەڵبژاردن.
- نەھێشتنی کورسیی کۆتای پێکھاتەکان.
- دوورخستنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی ھەرێمی کوردستان لە یەکلاییکردنەوەی تانەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە.

 

باكگراوند: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 10-06-2024 بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: