وەزارەتی گەیاندنی عێراق کار بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی گەیاندنی عێراق کار بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکات

گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی گەیاندنی حکومەتی عێراق کار بۆ قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک دەکات و داواکارییەک پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە. 

 

لێدوانی فەرمی: هەیام یاسری، وەزیری گەیاندنی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ بلۆککردنی تیکتۆک.

 

زانیاریی زیاتر:  هەیام یاسری داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد پشتیوان و هاوکار بن بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق لە پلەی 14ـی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین بەکارهێنەری تیکتۆکیان هەیە. لە عێراق 36.2 ملیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت هەیە و لەو ژمارەیە 31.9 ملیۆنیان بەکارهێنەری تیکتۆکن.

شەیری بکە لە: