خانووەکانی بەریتانیا هەرزانترین نرخیان لە جیهاندا هەیە

شەیری بکە لە:
خانووەکانی بەریتانیا هەرزانترین نرخیان لە جیهاندا هەیە

ژمارەیەک خانووی بەریتانیا. وێنە: home views

ئاڤا نیوز

 

خانووەکانی بەریتانیا پارە ناکەن و هەرزانی نرخی خانووەکان قەیرانی بۆ خەڵکەکەی دروست کردووە، ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ قەیرانەکە گەورەتر بێت.


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی توێژینەوەیەکی دامەزراوە بیرمەند بۆ خانووبەرەی بەریتانیا، ماڵەکانی بەریتانیا، کوالێتییان خراپە و قەبارەیان بچووکە، مۆدێلیان کۆنترە بەروارد بە وڵاتانی دیکەی وەک فەرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، ئەمریکا و تایوان، ئەمەش وای کردووە هەرزانترین نرخیان لە جیهاندا هەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئادەم کۆرلێت، ئابووریناسێکی سەرەکی لە دامەزراوەی ڕیسۆلۆشن دەڵێت: "پێدەچێت قەیرانی نیشتەجێبوون لە بەریتانیا بابەتێکی گەورە بێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، لەکاتێکدا لایەنەکان مشتومڕ لەسەر چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی تێچووی زۆر و کوالێتیی خراپ و کەمی ئاسایش دەکەن کە ڕووبەڕووی زۆرینەی لە ماڵەکان دەبنەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە، بەریتانیا لە بەردەم هەڵبژاردنەکاندایە، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەم کەموکوڕیانە لە دژی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا  گەورە دەکەن و بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ