پەرلەمانتارێکی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بۆ ئاڤا: حەز دەکەم سەردانی کوردستان بکەم

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بۆ ئاڤا: حەز دەکەم سەردانی کوردستان بکەم

پاوڵ سکۆڵی، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز لە پەرلەمانی بەریتانیا دوو پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتدار و  لۆردێک کە پێشتر وەزیری دەوڵەت بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەدوێنێت و لەبارەی کوردستانەوە پرسیاریان لێدەکات؛ دەڵێن پشتیوانی کوردین و حەز دەکەین بێینە کوردستان.

 

پاوڵ سکۆڵی، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا، ڕۆڵ و پێگەی کوردانی بەریتانیا بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت: "حەز دەکەم سەردانی کوردستان بکەم، ئەگەر ئاڤا بانگهێشتم بکات بەدڵنیاییەوە دێم". 
 
مارک ئیستوود، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بۆ مایکی ئاڤا قسەی کرد و گوتی: "زۆر گرنگە کورد لە هەر کوێیەک بێت یەک دەنگ و بەهێز بێت و ئێمە بەدڵنیاییەوە بەردەوام پشتیوانی لە پرسی کورد دەکەین".
 
لۆرد هەین، وەزیری پێشووتری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڤا نیوزی گوت: "جیهان دەبێت بە ئاشکرا پشتیوانی لە کورد بکات بەتایبەت لەسەر ئەو دژایەتیکردنەی ئێران و عێراق بەرامبەر بە کورد دەیکات".
 
 

 

 

شەیری بکە لە: