سەرۆککۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان تاوتوێکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی سەروەریی وڵات، ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە کرا". نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاندووە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە جەختکردنەوە بووە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور، یاسا و ڕێککەوتنە سیاسییەکان؛ هەردوولا خواستی خۆیان بۆ درێژەدان بە دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی بودجە و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شەیری بکە لە: