سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆنابێتەوە

شەیری بکە لە:
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەنەبوو بۆ جاری سێیەم لەگەڵ نوێنەری لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی:  محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک، داوای لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردبوو، بەر لە وادەی کۆبوونەوەی سێیەمی هاوپەیمانێتییەکە، بە یەک پڕۆژەی هاوبەشەوە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

 

 لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە ئاڤا نیوزی گووت: نەتوانرا داواکەی سوودانی جێبەجێ بکرێت و لە کەرکووک هیچ کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێک نەکرا.

 

زانیاریی زیاتر: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکووک بەمەبەستی کۆبونەوەی سێیەم گەڕاونەتەوە بەغدا، سوودانی ئامادەنەبووە لەگەڵیان کۆببێتەوە، چونکە هەر لایەنە و پڕۆژەیەکی خۆی پێبووە.

 

باکگراوند: سێ مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت، بەو پێیەی سەرجەم لایەنەکان داوای پۆستی پارێزگاری شارەکە دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: