سوودانی بەڵێنی دا ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بۆ مووچە بینێرێت

شەیری بکە لە:
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە، ئەو بڕەپارەیەی کە ماوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بکات.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:  سەرۆکوەزیران بارزانی و  محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر میکانیزمێک ڕێککەوتوون، سوودانی بەڵێنی داوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەکە بنێرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لەبەغداوە، لیستی مووچە ئامادە دەکرێت و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

ئەو سەرچاوەیەی حکومەت وای گوت

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە کە ناکرێت قبووڵ بکرێت بەغدا جیاکاری بکات لەنێوان چین و توێژەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و جیاوازی بخاتە نێوانیان، هەموو  هەوڵێکیش بۆ ئەو مەبەستە ڕەتدەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ