تورکیا کوژرانی 12 گەریلای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تورکیا کوژرانی 12 گەریلای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 12 گەریلای پەکەکەی لە چیای مەتینای سنووری پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە؛  لە سەروبەندی دەستپێکردنی هێرشێکی فراوان بۆ سەر پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی لە ناوچە سنوورییەکان چڕتر کردوونەتەوە. 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچەی  ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قوفڵ) لە سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان و بە دیاریکراوی لە چیای مەتینا، گەریلاکانی پەکەکەیان بەئامانج گرتوون و بەهۆیەوە 12 یان گیانیان لە دەست داوە.


بۆچوونی بەرامبەر: میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەم هەواڵەیان پشڕاست نەکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش زانیاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.

باکگراوند: نزیکەی 40 ساڵە شەڕی نێوان پەکەکە تورکیا بەردەوامە،  بەردەوامی ئەم هێرشانە مەترسی لەسەر ناوچە سنوورییەکان و گوندنشینانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

شەیری بکە لە: