سبەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
سبەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

چەند قوتابییەک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە پشوو کۆتایی دێت؛ بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ئاسانکاری بۆ قوتابییان و مامۆستایان دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی یەکشەممە 24-03-2024 پشووی ئادار و نەورۆز کۆتایی دێت و دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە، بڕیاردرا کە لە مانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت.


زانیاریی زیاتر: هەر وانەیەک تەنیا 30 خولەک دەبێت، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بەتایبەت مامۆستایانی ژن، قوتابخانەکانی ئێواران بەهەمان شێواز هەر وانەیەک 30 خولەک دەبێت و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لە مانگی ڕەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.


باکگراوند: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئەیلول وەرزی خوێندن دەستپێدەکات و تا مانگی حوەزەیران بەردەوام دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان