دیمەنێكی پارێزگای كەركووك- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی سێیەمی حیزب و لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
بۆچی گرنگە: لە کۆبوونەوەی نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک لەگەڵ سوودانی دیدگای دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای کەرکووک خرایەڕوو کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پارێزگاکە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئاڤا نیوز گوتی: تا ئێستا گفتوگۆکان لەنێو پێکهاتەکان بەردەوامە، بەڵام کۆبوونەوەی هەموو حیزبەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی کە بڕیاربوو لەدوای دوو هەفتە لە کۆبوونەوەی دووەم بكرێت نەکرا و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: دوای دوو مانگ لە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام هیچ بەرەو پێشچوونێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بەدەست نەهاتووە.
باكگراوند: لە 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 15 ی پارێزگای عێراق بە كەركووكیشەوە بەڕێوەچوو، كورد لەو پارێزگایە هەشت كورسی بەدەستهێنا.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان