ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتەوە لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتەوە لەبارەی مووچە

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت "بابەتی مووچە نەدەبووە کێشە ئەگەر کاک قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیاکردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن لە بەغدا".


لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سەرهەڵدانی کێشەی مووچە گوتی:" بابەتی مووچە نەدەبووە کێشە ئەگەر قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە لە جیاکردنەوەی مووچەی سلێمانی؛ ئامانج لەوەش ئەوەبوو کە کەس لە داهاتی سلێمانی نەپرسێت". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: "دواتر هەر قوباد تاڵەبانی فەرمانی بە سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکەی کرد لە بەغدا لە ژێر واژووی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە واژوو بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پارەی سلێمانی بنێرن". پێشەوا هەورامانی وای گوت.


زانیاریی زیاتر: "بێگومان ئێستا دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر میللەتەکەمان هێنایان نایانەوێ دان بە هەڵەکەیاندا بنێن و بۆیە قسەکانی گوتەبێژی حکومەت بە هی خۆیان نازانن، چونکە پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبوون و ئەوەندەی لە خزمەت بڕیارەکانی دژ بە میللەتەکەمان بوون ئەوەندە لەخزمەت خەڵک و میللەتەکەمان نەبوون و کە ڕاستیەکان دەوترێن یەکسەر دەشڵەژێن و بەیاننامە دەردەکەن". پێشەوا هەورامانی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ