گوتەبێژی حکومەت: دادگەی فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەندێ لایەن هەڵسوکەوت دەکات

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی حکومەت: دادگەی فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەندێ لایەن هەڵسوکەوت دەکات

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی حکومەت پەیامێک لەبارەی دادگەی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگەیە دەکەن لەبەرئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نادەستووری دەدات.

وێنە گەورەکە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوارچێوەی هەماهەنگی و حەشدی شەعبی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ دادگای فیدراڵی دووپاتکردەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لەلایەن هەرێمی کوردستان و سوننەکان و بەشێکی شیعەکانیش ڕەخنەی لێگیراوە و زۆربەی بڕیارەکانی دژی کورد و سوننە بوون.

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "هەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێلایەن و دەستوورین، بەڵام تائێستا بەپێی دەستوور عێراق دادگایەکی دەستووری نییە و ئەو دادگایە بە نادەستووری بەردەوامە و بڕیارەکانیشی نایاسایی و نادەستوورین". 

بابەتی سەرەکی: بە جەختکردنەوە لەوەی "لایان گرنگ نییە چەند مافی دەستووری کوردستان بەدەستەوە دەدەن" گوتەبێژی حکومەت دەڵێت: "ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگەیە دەکەن لەبەرئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نادەستووری دەدات". 

قووڵتر: بە ئاماژەکردن بەوەی "ئەم بەناو دادگەیە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکومەت بڕیار دەدات مافی دەستووری هەرێم پێشێل بکرێت". پێشەوا هەورامانی دەڵێت: "کاتی هاتووە خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماففرۆشان هەڵوێستی جددی وەرگرن و ڕووبەڕوویان ببنەوە".

شەیری بکە لە: