لە سلێمانی سەنتەرێکی تایبەت بە ئۆتیزم دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی سەنتەرێکی تایبەت بە ئۆتیزم دەکرێتەوە

سەنتەری ئۆتیزمی حكومی لە سلێمانی- وێنە: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی

ئاڤا نیوز


لە سلێمانی سەنتەرێکی تایبەت بە ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم دەکرێتەوە، خاوەنی پڕۆژەکەش دەڵێت بێ بەرامبەر منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرن.


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژانە ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم لە زیادبووندایە، گەنجێکی خێرخواز بەهاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی تایبەت بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم دەكەنەوە.


لێدوانی فەرمی: ئامانج جەمال، خاوەنی پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزم تایبەت بە ئاڤا نیوزی گوت: بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی باڵەخانەیەکی تایبەت، ڕۆژی سێشەممە 02-04-2024 بەفەرمی سەنتەری ئۆتیزم دەکەینەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەرەکە بێ بەرامبەر چارەسەر و ڕاهێنان پێشکەش بە منداڵانی ئۆتیزم دەکات، بەگوتەی خاوەنی پرۆژەکەش، ئەم سەنتەرە تایبەتە بەو خێزانانەی باری داراییان خراپە و منداڵی ئۆتیزمیان هەیە.


باكگراوند: لە سلێمانی تەنیا سەنتەرێكی ئۆتیزم هەیە كە حكومییە و سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە، زیاتر لە 50 منداڵ بە بەردەوامی سوودی لێ وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: