لە عێراق 10 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدان

شەیری بکە لە:
لە عێراق 10 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژاریدان

وێنە: ماڵپەڕی ئەنبائی عێراقی

ئاڤا نیوز


10 ملیۆن کەس لە عێراق، لە خوار هێڵی هەژاریدا دەژین،  زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش وەک بێکار تۆمارکراون.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: حەوت ملیۆن و 600 هەزار کەس لە عێراق چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، 10 ملیۆن کەسیش لەژێر هێڵی هەژاریدان.


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی نۆ هەزار فایلی ساختەیان ئاشکراکردووە کە پەیوەندییان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە هەبووە، لەو ڕێگەیەشەوە 220 ملیار دیناریان بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە.


ژمارەکان وا دەڵێن: 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن کرێکاری عەرەب و بیانی لە عێراق هەن، ️ زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقییش وەک بێکار تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: