گورچیلەی بەراز بە سەرکەوتوویی بۆ مرۆڤ دەچێنرێت

شەیری بکە لە:
گورچیلەی بەراز بە سەرکەوتوویی بۆ مرۆڤ دەچێنرێت

ساتی نەشتەرگەرییەكە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


دوای چوار کاتژمێر نەشتەرگەری، بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا گورچیلەی بەراز بۆ نەخۆشێکی تەمەن 62 ساڵ چێندرا.


وێنە گەورەکە: پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ویلایەتی ماساچووستس لە ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە، سەرکەوتنی یەکەمین چاندنی گورچیلەیان لە بەرازەوە بۆ مرۆڤ ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر پیاوێکی تەمەن 62 ساڵ ئەنجامدرا کە لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشی گورچیلە دابوو.


بڵاوکراوەی فەرمی: نەخۆشخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نەشتەرگەرییەکە گوزارشت لە گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەندامەکانی جەستە بە ئاسانی بخرێنە بەردەستی نەخۆشەکان.


زانیاریی زیاتر: نەشتەرگەرییەکە لە 16ی ئازار ئەنجامدراوە و چوار کاتژمێری خایاندووە، گورچیلەی بەرازەکە لەلایەن کۆمپانیای E-Genesis لە کامبریج لە ماساچووستس دابینکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ